Accessibility links

لێکۆڵەرەوەی تایبەت لێکۆڵینەوە لە ڕەخنەکانی سەرۆک ترامپ لە وەزیری داد دەکات


لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەدا لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر کە لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانەکەی ڕوسیا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا، ماوەیەکە لە بەهاری ساڵی ڕابردووەوە لێکۆڵینەوە لە ڕەخنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە وەزیری داد جێف سێشنز دەکات.

ڕۆژنامەکە لە زاری کۆمەڵێک سەرچاوەی نزیک لە لێکۆڵینەوەکانەوە وتی لێکۆڵەری تایبەت ڕۆبەرت موڵەر لیکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئاخۆ هەوڵەکانی ترامپ بۆ لەسەر کارلابردنی سێشنز لە پۆستەکەی بەشێکە لە بەربەست دانان لەبەردەم یاسادا یاخوود نا.

جێی ئاماژەیە تیمەکەی موڵەر لێکۆڵینەوە لەو هەواڵانە دەکەن کە دەڵێن ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 ی ئەمەریکاوە. واشنتن پۆست دەڵێت لێکۆڵینەوەی لە کۆمەڵێک شایەتحاڵ کردووە کە ئاگاداری لێدوانە تایبەتیەکانی سەرۆک ترامپ بوون لە کۆتایی مانگی حەوت و سەرەتای مانگی هەشتدا کە ئەوەش ماوەیەکی نزیکە لەو کاتەی کە سەرۆک زنجیرەیەک لە تویتی دژی سێشنز بڵاوکردەوە.

وتیشی موڵەر هەوڵدەدات بزانێت کە ئامانجی سەرۆک ترامپ بۆ لەسەر کارلابردنی سێشنز بۆ ئەوەیە کە یەکێکی دیکە هەڵبژێرێت سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان بکات سەبارەت بە ڕوسیا و کەمپینەکەی سەرۆک ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا یاخوود نا.

ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی وەردابێتە هەڵبژاردنەکانەوە و لە هەمان کاتدا سەرۆک ترامپیش ڕەتی دەکاتەوە هیچ بەریەککەوتنێک هەبووبێت لەگەڵ ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG