له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز حه‌سه‌ن ساڵح جێگری سکرتێری پارتی یه‌کێتی کوردی له سوریا که له قامیشلۆ رایگه‌یاند که ڕێبه‌ری شه‌پۆلا پاشه‌ڕۆژا کورد له سوریا مشعه‌ل ته‌ممۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شـاری قامیشلۆ کوژرا.
به‌ڕێز حه‌سه‌ن ساڵح ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها مارسێل کوڕی ته‌ممۆ برینداربوو. به‌ڕێز ته‌ممۆ له 2 ی مانگی شه‌شی ساڵی 2011، له زیندان ئازادکرابوو. ئه‌و له 11ی مانگی پـێنجی ساڵی 2009 ده‌ستگیرکرا و بۆ سێ ساڵ و نیو حوکم کرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه.