Accessibility links

زانیار عۆمرانی: ئه‌م فیلمه «دانیشتن باش نییە، من شەڕم دەوێت»ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌و دیوه‌ی شه‌ر که میدیاکان له ڕاپۆرته‌کانیان که‌متر ده‌یبینن


زانیار عۆمرانی
زانیار عۆمرانی

فیلمی دکۆمێنتاری نوێی زانیار عۆمرانی مۆستەندساز و دەرهێنەری کورد بە ناونیشانی «دانیشتن باش نییە، من شەڕم دەوێت» ئامادەی بڵاوبوونەوەیە. زانیار لەم دکۆمێنتارە هەفتا دەقەیەدا تیشک دەخاتە سەر ئەو شەڕڤانە بیانیانەی کە پەیوەستی هێزه کوردییەکان بوون و دژی داعێش شەڕ دەکەن.

زانیار لەم داکێومێنتەدا جگە لەوەش هەندێک لە بوارە نەبینراوەکانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ لە ڕۆژئاوادا دەخاتە بەرچاوی بینەر. داکێومێنتەکە هەوڵی داوە پارادۆکسەکانی بوونی هاوکاتی دوو باوه‌ری سیاسی و فیکری جیاواز لە بەرەیەکی یەکگرتوودا بۆ شەڕ دژی داعش بەرجستە بکاتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە کامێرای زانیار لەگەڵ ئیزدا، شەرڤانی ئاڵمانی بە ڕەگەز توورک و ئەندامی بەرەی مارکسیەکان و هەرەوەها جۆردەن ماتسۆن کریستییەنی کۆماری خوازی ئەمریکی دەکەوێت.

ئیزدا بۆ گەیشتن بە هیوا و خولیاکانی لە پیناو بە دیهێنانی کۆمەڵگایەکی سوسیالیستیدا گەیشتوەتە بەرەکانی شەڕ لە سوریا و جۆردەن کە کریستییەنێکی ئیماندار و پابەند بە پرەنسیپەکانی کۆمەڵگای سەرمایەدارییە تووشی دوودڵییە بووە و نازانێت بگەڕێتەوە بۆلای خوشەویستەکەی لە سوید یان بەردەوام بێت لە شەڕی دژی داعشدا لە بەرەی کوردەکاندا.

بۆ ورگرتنی زانیاری زۆرتر سەبارەت بە ئەم دێکۆمێنتە وتوووێژکمان له‌گه‌ڵ زانیار عۆمرانی ساز داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:19 0:00

XS
SM
MD
LG