Accessibility links

مالایسیا لە ترسی گەڕانەوەی ملیتانەکانی داعش بۆ وڵات لە ئامادەباش دایە


هێزی پێشمەرگە لە خازر نزیک موسڵ، دووشەمە ١٧ی ئوکتۆبری ٢٠١٦
هێزی پێشمەرگە لە خازر نزیک موسڵ، دووشەمە ١٧ی ئوکتۆبری ٢٠١٦

مەزەندە دەکرێت دەوری ٤،٠٠٠ بۆ ٨،٠٠٠ ملیتان، تێکەڵاو لە شەرکەرانی عێڕاقی و بیانی، لە نێو شارموسڵ دابن

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتێرز، جێگری سەرۆک وەزیری مالایسیا ئەحمەد زاهید حامیدی سێ شەمە گوتی ئەو وڵاتە هەنگاوی خێرای لە سەر سنوورەکانی گرتۆتە بەر بۆ ئەگەری ئەوەی کە شەڕکەرانی ملیتانی خەڵکی ئەو وڵاتە هەوڵی گەڕانەوە بدەن دوای ئەوەی هێزەکانی عێڕاق هێرشێکی گەورەیان بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ دەست پێکرد.

دەوری ٤،٠٠٠ بۆ ٨،٠٠٠ ملیتان، تێکەڵاو لە شەرکەرانی عێڕاقی و بیانی، مەزەندە دەکرێت لە نێو شارەکەدا بن.

ئەحمەد زاهید بە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری گوت کە پلەی ئاسایشی فڕۆکە خانە و سنووری مالایسیا زیادی کردوە، لە دەمێکدا ڕێگاکانی ناقانوونی کە بە شێوەیەکی باو لە لایەن قاچاخچییەکان بە کاردێن ئێستا لە ژێر چاودێری دان.

ئەو گوتی، "ئێمە لە بواری ئاگادارکردنەوەی یەکتر سەبارەت بە زانیاری نەهێنی لە گەڵ ئاژانسەکانی زانیاری نێونەتەوەیی لە پێوەندی داین، و ئێمە لیستێکمان لە گومنالێکراوان هەیە کە ناوی ئەو کەسانەی تێدا باوەڕدەکرێت پێوەندیان بە داعشەوە هەیە."

ئەحمەد زاهید نەیگوت ئێستا چەند کەسی ئەو وڵاتە لە موسڵ دان بەڵام ئامارەکانی پولیس مانگی ڕابردوو نیشانی دا کە ٩٠ کەسی وڵات لە وەتا ٢٠١٣ەوە لە سوریا و عێڕاق تێکەڵ بە داعش بوون.

لە مانگی ئاگوست، مالایسیا پاسپۆرتی ٦٨ کەسی ئەو وڵاتەی پووچەڵ کردەوە ئەوانەی پێناسەکراوە لە دەمێکدا وڵاتیان بە جێ هێشتووە بۆ ئەوەی تێکەڵ بە داعش بن.

سەرجەم ١٣٧ کەسیان گرتوون دوای ئەوەتێکەڵ بە ئەو گرووپە بوون و گەڕانەوە، یان لە بەر پلاندانان بۆ تێکەڵ بوون بە داعش لە دەرەوە، یان یارمەتیان بۆ ئەو گرووپە ناردووە.

وەزیری بەرگری مالایسیا ڕۆژی دووشەمە گوتبووی سەرچاوەکانی زانیاری نەهێنی دەڵێن کە هەزاران ئەندامی داعش بۆ وڵاتانی سەرەکی خۆیان دەگەڕێنەوە، یان لە هەریمەکانی وەک باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا خۆپەنا دەدەن، ئەگەر هێرشی بۆ سەر موسڵ سەرکەوتووبێت.

XS
SM
MD
LG