Accessibility links

ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن داعش ترس لە کارەساتی مرۆڤایەتی زیاتر دەکات


خەڵکی ئاوارەی شاری موسڵ، سێ شەمە ٢٢ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی
خەڵکی ئاوارەی شاری موسڵ، سێ شەمە ٢٢ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

ئەگەری زیادبوونی ئەوەیە هەیە کە گرووپی تێرۆرستی لە شەری موسڵ دا پشت بە چەکەکانی کیمیایی ببەستێت و ئەوەش ترس لە ئەنجامی کارەساتی مرۆڤایەتی زیاد دەکات.

سەدان هەزار مەدەنی باوەڕ دەکرێت لە نیو شاری موسڵ دا گیریان خواردبێت، ئەگەرچی لە دەمێکدا هێزەکانی عێراق دەستیان بە پاککردنەوەی گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی شارەکە کردووە. و لە دەمێکدا ئەو هێزانە هێندێک پارێزگارییان بەرامبەر بە چەکەکانی کیمیایی هەیە، کارێکی کەم کراوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دانیشتوان بکات کە لە شاردا گیریان خواردووە.

لێکۆڵەری باڵای ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ بێکیس ویلە کە ئەم دوایە سەردانی عێڕاقی کرد هوشداری دا، "مەترسی راستەقینە لە گۆڕێدایە. نە هێزەکانی عێڕاقی و نە هێزەکانی ئەمەریکایی، و نە لایەنەکانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەو مەسەلەیە هیچ زانیارییان بۆ خەڵک دابین نەکردوە کە لە کاتی هیرشێک دا خەڵک چی بکەن."

و هەروەها ئەو دەترسێت کە نەتەنیا زانیاری لە گۆڕێدانیە، بەڵکوو کەرەسە بۆ زیندوومانەوە لە بەرامبەر هێرشی جیدی کیمیایی دا نیە.

ئەو گوتی، "یەک نموونەم نەدێت کە ئەوان بەڕاستی کەرەسە، ماسکی دژی گاز یان شتی تریان هەبێت، کە لە شوێنێک دایبنێن و کاتی هیرشەکان بۆ خەڵک ئامادە بن."

کاربەدەستانی لەشکری و زانیاری نەهێنی ئەمەریکا جبەخانەی چەکی ناوکی داعشیان وەک کەرەسەی "خاو" ناوزەد کردووە. ئەوان دەڵێن داعش بەشی زۆری پشت بە گازی کلۆرین یان گازی خەردەڵ لە شێوەی تۆز دەبەستێت، کە تێکەڵی نێو گوڵلە تۆپ و موشەکی دەکەن.

کاتێک ئەو گازانە بە کاربێن، گازی خەردەڵ بە شێوەی دووکەڵی تەپ و تۆزە کە وا دەکات پێستی لەش بسووتێتەوە و کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دانی پێدادەنێن کە بە کارهێنانی لە ڕادەیەکی زۆر دەکرێت مەرگ هێنەر بێت.

بۆ کارمەندانی گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ و یارمەتیدەر، نیگەرانی سەبارەت بە کاریگەری ڕادەی ئەو گازانە لە سەر ژینگەی پڕجەماوەی شار هەیە.

هەر پێشتر چەندین هێرشی کیمیایی داعش لە نزیک گەیارە، لە باشووری موسڵ لە مانگی سێپتامبر و ئوکتۆبر حەوت کەسی بریندار کرد، و هەموویان تووشی سووتانێکی بەژان و بلۆق بوون دوای ئەوەی ڕادەیەکی کەم لە گازی خەردەل لە سەریان بە کارهات.

XS
SM
MD
LG