Accessibility links

چەکدارێک لە مۆسکۆ لە کارگەیەکدا به‌ هۆی ده‌سترێژی کردن کەسێک دەکوژێت


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا لە بەرپرسێکی جێبەجێکارەوە بڵاویکردەوە چەکدارێک لەناو کارگەیەکدا لە مۆسکۆ تەقەی کردووە و کەسێکی کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەی بە دیل گرتووە.

دەزگاکە وتیشی پۆلیس چواردەوری کارگەی منشڤیکی داوە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە و هەوڵدەدەن پەیوەندیی بکەن بە چەکدارەکەوە و دیلەکان ڕزگار بکەن.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس ئاماژەی بەوە داوە کە بەلایەنی کەمەوە دوو کەس برینداربوون لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە ئه‌وە دەدەن کە ئەو کەسەی کوژراوە پاسەوانی کارگەکە بووە کە دەکەوێتە سەر شەقامی ئیلۆڤایسکایا.

هەروەها وتیشی خاوەنێکی پێشتری کارگەکە تەقەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG