Accessibility links

سەرۆک وەزیری مەغریب: باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل ڕەت دەکەینەوە


سەرۆک وەزیری مەغریب سەعدەدین عوسمانی

سەرۆک وەزیری مەغریب سەعدەدین عوسمانی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسڕائیلی ڕەت کردەوە.

عوسمانی لە کۆبوونەوەی حیزبی داد و گەشەپێدانی وڵاتەکەیدا کە حیزبێکی ئیسلامییە وتی مەغریب باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕەت دەکاتەوە چونکە ئەگەر وابکەین ئەوا پشتیوانی لە پێشێلکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەین.

وتیشی " هەڵوێستی مەغریب وەکو حکومەت و گەلیش بەرگریکردنە لە مافە یاساییەکانی گەلی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسای پیرۆز و ڕەت کردنەوەی هەر پڕۆسەیەکی بە جولەکەکردن یاخود پێشێلکردنی مافی فەڵەستینیەکان و قودسییەکان و عەرەب و ئیسلام و مزگەوتی ئەقسا و قودسی شەریف."

ئاماژەشی بەوەدا " ئەمە هێڵی سوورە بۆ مەغریب و ڕەتی دەکەینەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ کیانی سەهیۆنیدا باش بکەین."

ئەوەشی خستەڕوو " هەر پڕۆسەیەکی باشکردنی پەیوەندی لەگەڵ کیانی سەهیۆنیدا پشتیوانیکردن و هاندان دەبێت بۆ پێشێلکردنی زیاتری مافەکانی گەلی فەڵەستین."

ئەم لێدوانانەی مەغریب پێش سەردانەکەی جارێد کوشنەری ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دێت بۆ ناوچەکە دوای ئەوەی ئیماڕات و ئیسڕائیل ڕێکەوتن لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG