Accessibility links

لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە 120 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەمەریکا زیاتر لە 120,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

سەنتەری توێژینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئەمەریکا 123,085 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە و 1226 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە سێیەمین ڕۆژە ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەزار کەس تێدەپەڕێنێت.

ڕۆژی چوارشەممەش بە هەمان شێوە نزیکەی 100,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکرا.

بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بەرزبۆوە بۆ 9.6 ملیۆن کەس و گیان لەدەستدانەکانیش بەرزبۆوە بۆ 234,800 کەس.

سەڕجاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG