Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور دەڵێت پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا وەکو بەرد پتەوە


سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین
سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین

سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین وتی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا وەکو بەرد پتەوە و بەهێزە وەکو هەمیشە، ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە بەڕێوبەرایەتییەکەی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەیان لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

ئەنجومەنی نوێنەران پرسیاریان لە موون کرد سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ ناکۆکییەک لە بیروڕای سیاسی هەیە لەنێوان ئەمەریکا و کۆریای باشووردا لەبارەی هەوڵەکانەوە لەگەڵ کۆریای باکووردا تاوەکو ناچاری بکەن دەستبەرداری بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بێت.

مون لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری مونوکل وتی " سەرۆک ترامپ وتی دەتوانم لە هەرکاتێکدا پێویستمان بە یارمەتی ببێت لە ئەرکی جێبەجێکردنی گفتوگۆکەی نێوان دوو کۆریاکەدا پێی ڕابگەیەنم و ئەویش لە سەدا سەد پشتیوانیم لێدەکات."

وتیشی " ئامانجی من چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکیی کۆریای باکوور و خستنەوەی ئاشتیە."

بەرپرسانی کۆریای باشوور لەوانەش وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ هوا ڕەتیان کردەوە هیچ ناکۆکییەک هەبێت لەگەڵ ئەمەریکادا و جەختیان لەوە کردەوە کە سیئۆل لە هەر هەنگاوێکیدا سەبارەت بە کۆریای باکوور لەنزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتندا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG