Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور: هیچ جەنگێک نابێت لە نیمچە دوورگەی کۆریا


سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین وتی هیچ شەڕێک ناکات لە نیمچە دوورگەی کۆریا سەرەڕای زۆربوونی گرژییەکان لەوەتەی کۆریای باکوور نوێترین تاقیکردنەوەی ناوەکیی ئەنجامداوە.

موون وتی لەگەڵ سەرۆکەکانی ڕوسیا و ژاپۆن و ئەمەریکادا گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی بزانن چۆن چارەسەری بابەتەکە بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور وتی هەندێک ڕێوشوێن هەن کە زۆر کرداری و بەهێزن و دەتوانن کۆریای باکوور ئازار بدەن و دەبێت بخرێنە ناو لیستی سزا نوێیەکانەوە کە وابڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایبگەیەنێت.

هەروەها دەزگای هەواڵی کیودۆ لەزاری بەرپرسێکی ژاپۆنەوە بڵاویکردەوە کە سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی و سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین داوا لە ڕوسیا و چین دەکەن پشتیوانی لە سەپاندنی سزا نوێیەکان بکەن بەسەر کۆریای باکووردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG