Accessibility links

محەمەد رەئوف : خەڵکی هەرێم لە دەنگدان نائومێد بوون


محەمەد ڕئوف

بەڕێز ڕئوف تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پەرلەمان وەکو دەزگایەک نەیتوانیوە رۆڵێکی کارا بگێڕێت تا وەکو والە خەڵک بکات پەرۆش بن،

سەرەرای ئەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان گلەیی و گازەندەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە لە ئەگەری ساختەکاری ، ئاستی دەنگدەرانیش وەک ئەم چاودێرە باسی دەکات کەم بووە و دەشڵێت "بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق و گؤڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، خەڵکی تووشی نائومێدی کردووەو کاریگەریشی لەسەر ئاستی دەنگدانی ئەمجارەش کردووە."

لە لایەکی ترەوە محەمەد رەئوف وەکو چاودێرێکی سیاسی کە سەرپەرشتی ماڵپەری درەو میدیا دەکات، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پەرلەمان وەکو دەزگایەک نەیتوانیوە رۆڵێکی کارا بگێڕێت تا وەکو والە خەڵک بکات پەرۆش بن، وتیشی "هەڵبژاردنەکان ژمارەی کورسی و باڵانسی نێوان هێزە سیاسییەکانی تا رادەیەک گۆڕیوە، بەلام هەمان ئەو دەمو چاوانە، هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن و هیچ گۆڕانکارییەک روو نادات، لەم ناوچەیەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش هەرگیز هەڵبژاردن گۆڕانکاری نەهێناوە."

لە بەشێکی وتوێژەکەدا باس لەوەش دەکات کە بەر لە هەڵبژاردن دیارە کە پارتی و یەکێتی حکومەت پێک دەهێنن، هەروەها قسەش لەسەر نەبوونی کاریگەری ئەو دەنگە نارازیانەش دەکات کە لە پەرلەماندا بوون " ئەو حیزبە ئۆپۆزسیۆنانەش بەهۆی کۆنەبونەوەیان لە فراکسیۆنێکدا دژی ئەو دوو لایەنە، کاریگەرییەکانیان لاوازە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:31 0:00

XS
SM
MD
LG