Accessibility links

ستیڤن منوچن بۆ پـۆستی وەزیری دارایی ئەمەریکا پەسەندکرا


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ستیڤن منوچنی بەڕێوەبەری پـێشووی واڵ ستریتی بۆ پـۆستی وەزیری دارایی لە حکومەتەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ پەسەندکرد.

ستیڤن مونچنی لە لایەن 53 سیناتۆرەوە پشـتیوانی لێکرا و لە بەرامبەردا 47 سیناتۆر کە دیموکراتەکان بوون پەسەندیان نەکرد. دیموکراتەکان پشـتیوانیان لێنەکرد بەهۆی ئەو ڕابردوویەی لە واڵ ستریتدا هەیبوو کە لەگەڵ سیاسەتی ئەواندا نەدەگونجا.

دوای پەسەندکردنی لە سینات، مونچنی تەمەن 54 ساڵ لە کۆشـکی سـپی لەسەر دەستی مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد، لە بەردەم دەستگیرانەکەی خانم لویس لنتن و بە ئامادەبوونی سەرۆک ترامپ.

وەزیری نوێی دارایی ئەمەریکا بەر لەوەی ببێتە بەرپـرسی دارای هەڵمەتی هەڵبژاردنی دانۆڵد ترامپ، بەڕێوەبەر بوو لە بانکی گۆڵدمان ساکس.

مونچن سێـیەم بەڕێوەبەری بانکی گۆڵدمان ساکسە کە لەوەتای نەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە ئەم پـۆستە گرنگەی وڵاتەکەیان گرتبێتەدەست.

لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی ستیڤن منوچن بەدیهێنانی ئەو بەڵێنانەی سەرۆک ترامپە کە لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بە ئەمەریکایـیەکانی دابوو، لەوانە کەمکردنەوەی باج و پـیاداچوونەوە بە یاسای دود فرانک Dodd–Frank ، ئەوەی لە پاش قەیرانە دارایـیەکەی هەردوو ساڵی 2007 و 2008 بڕیاری لەسەردار بۆ چاکسازی دارایی لە ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG