Accessibility links

مککۆنێڵ هۆشیاری دەداتە سەرۆک ترامپ لەسەر کشانەوەی خێرا لە ئەفغانستان و عێراق


ڕابەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا میچ مککۆنێڵ

ڕابەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا سیناتۆر میچ مککۆنێڵ هۆشیاریدایە سەرۆک ترامپی هاوپەیمانی لەسەر کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و عێراق.

مککۆنێڵ لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی سینات وتی " دەرەنجامەکانی کشانەوەی پێشوەخت پێدەچێت خراپتر بێت لە کشانەوەکەی سەردەمی ئۆباما لە عێراق لە ساڵی 2011 دا کە بووە هۆی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی داعش."

وتیشی ئەم جۆرە کشانەوانە " دەستبەرداربوونی ئەمەریکایە " لە هاوپەیمانەکانی و ڕێگە لەبەردەم بزوتنەوەی تاڵیباندا خۆش دەکات دەسەڵات لە ئەفغانستان بگرێتە دەست و هەروەها ڕێگە بۆ ڕێکخراوی داعش و قاعیدە خۆش دەکات دووبارە لە عێراق خۆیان ڕێکبخەنەوە.

سەرۆک ترامپ کە چەند جارێک بەڵێنی " کۆتای هێنان بە جەنگە ناکۆتاکانی " داوە سووربوونی خۆی پیشاندا لە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بۆ 2500 سەرباز.

مککۆنێڵ وتیشی کشانەوەی خێرای ئەمەریکا " دڵی ئەوانە خۆش دەکات کە هیوایان ئەوەیە ئازارمان بدەن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG