سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت موشەکێک لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداددا کەوتۆتەوە خوارەوە.
سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی موشەکەکە لە جۆری کاتیوشا بووە و لە گوندێکی ڕۆژئاوای بەغدادەوە هەڵدراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گەورەی لێنکەوتۆتەوە. جێی ئاماژەیە ئەمە نوێترین هێرشی موشەکییە بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کە هەریەک لە هێزەکانی ئەمەریکا و عێراقی تێدا جێگیرە.
تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکەی ڕانەگەیاندووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز