Accessibility links

سەرچاوەکان: موشەکێک بەر بنکەیەکی سەربازی عێراقی دەکەوێت کە هێزەکانی ئەمەریکای تیادان


سەرچاوەکانی ئاسایشی عێراقی وتیان موشەکێک بەر بنکەیەکی سەربازیی عێراقی کەوتووە کە لەو بنکەیەدا هێزەکانی ئەمەریکای تێدان بەڵام هیج زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

لە هێرشێکی هاوشێوەدا بنکەی سەربازی کەی وەنی نزیک شاری کەرکوک لە مانگی دوانزەدا بە هاوەن هێرشی کرایە سەر و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ئەمەریکا گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی تۆمەتبار کرد.

شایەتحاڵێکی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەدا ماوەیەکی کورت دوای هێرشەکە فڕۆکە ئەمەریکییەکان دەستیان بە فڕین کردووە بەسەر ناوچەکەدا، هەروەها هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG