Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە ئەفغانستان بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی 4 کەس کوژران


لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەر کاروانێکی هێزە بیانییەکان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە چوار کەس کوژران.

لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکاندا هاتووە دەڵێت سێ هاوڵاتی مەدەنی ئەفغانی کوژراون، بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان یەکێک لە سەربازانی ناتۆ لەنێو کوژراوەکاندا بووە.

کاروانە سەربازییەکەی کە هێرشی کرایە سەر پێکهاتبوو لە هێزەکانی ناتۆ و ئەفغانستان. بەیاننامەکەی سوپا ڕایگەیاند ئەو کەسەی خۆی تەقاندۆتەوە پشتێنی تەقینەوەی لەخۆی بەستبوو.

لەئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج سەربازی هێزەکانی ناتۆ و وەرگێڕێک برینداربوون و براون بۆ نەخۆشخانەی سوپای ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی ئاسمانی باگرام کە دەکەوێتە دەرەوەی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان.

هیچ کام لە قوربانییەکان نەناسراون. تەنها یەک ڕۆژ لەوەوپێش دوو سەربازی ئەمەریکی کوژران و چواری تر برینداربوون کاتێک کاروانی هێزەکانی ناتۆ ڕووبەڕووی هێرشێک بوونەوە لە هەرێمی قەندەهاری ئەفغانستان.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG