کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی هێرشەکەی تاڵیبان بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی ئەفغانستان بووە هۆی کوژرانی 144 سەربازی ئەفغانی
کاربەدەستەکە کە نەیوست ناوی خۆی بڵاوبکاتەوە وتی لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی مەزار شەریف لە باکووری ئەفغانستان نزیکەی 60 کەس لە هێزەکانی ئاسایش بە سەختی بریندار بوون.
کاربەدەستانی ئەفغانی تا ئێستا ژمارەیەکی دیاریکراوی کوژراوانی ڕانەگەیاندووە کە بەپێی زانیارییەکان لەنێوان 130 بۆ 160سەرباز کوژراون کە زۆربەیان سەربازی گەنج بوون.
دە کەس بە جلی سەربازییەوە بە ئوتومبێلی سەربازییەوە هاتوونەتە ناو بنکە سەربازییەکەوە و لەکاتی نوێژی هەینیدا لە هۆبەی نانخواردن تەقەیان لە سەربازەکان کردووە.
کاربەدەستە ئەمەریکییەکە وتیشی هۆکاری کوژرانی ئەو ژمارە زۆرە سەربازە ئەوەیە کە قەدەغەکراوە چەک ببرێتە ناو شوێنی نوێژ و هۆبەی نانخوادنەوە و شوێنێکی تەسکیشە و سەربازێکی زۆری لێبووە."
وتیشی " پێمان وایە ئەم ئەرکە بۆ ماوەی چوار بۆ شەش مانگ بەباشی پلانی بۆ داڕێژراوە."
سەرچاوە / فرانس پرێس