Accessibility links

بەڕێوبەری سی ئای ئەی: پێم سەیر نابێت ئەگەر کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی موشەکی تر ئەنجام بدات


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا "سی ئای ئەی" مایک پۆمپیۆ وتی پێم سەیر نابێت ئەگەر کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی موشەکی تر ئەنجام بدات دوای ئەو دوو تاقیکردنەوەیەی کە لە مانگی حەوتدا لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان واشنتن و پیۆنگیانگدا ئەنجامیدان.

مایک پۆمپیۆ بە تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی وت " من دڵنیام لەوەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەی بۆیە پێم سەیر نابێت ئەگەر تاقیکردنەوەیەکی تری موشەکی ئەنجام بدات، لە مانگی حەوتدا دوو تاقیکردنەوەی ئەنجامدا، پێم سەیر نابێت ئەگەر جارێکی دیکە ئەنجامی بداتەوە."

کۆریای باکوور لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند لە نیوەی مانگی هەشتدا پلانەکەی تەواو دەبێت بۆ هاویشتنی چوار موشەکی مەودا ناوەند بۆ نزیک دوورگەی گوامی ئەمەریکا.

دوورگەی گوام حەوت هەزار کیلۆمەتر دوورە لە خاکی ئەمەریکاوە و دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریکی تێدایە یەکێکیان دەریاییەوە و ئەوی دیکەیان ئاسمانییە، بەهۆی ئەوەوە بۆتە ئامانجی کۆریای باکوور.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبووی " بژاردەی سەربازیمان ئامادەیە لە کاتێکدا ئەگەر هاتوو کۆریای باکوور ناژیرانە مامەڵەی کرد."

هەروەها داوای لە حکومەتی چینیش کرد فشاری زیاتر بخەنە سەر کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG