وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی کرد بۆ وەستاندنی شەڕ لە ماوەی جەژنی قورباندا لەگەڵ تاڵیبان و وتی ئەمەریکا ئامادەیە ڕاستەوخۆ پشتیوانی و ئاسانکاری بکات لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەفغانستان و تاڵیباندا.
وەزیری دەرەەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا پێشوازی لە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی ئەفغانستان دەکات و بۆ ئاگربەست بە مەرجی ئەوەی تاڵیبان پابەندی بێت، ئەم پلانە لەگەڵ داوای ڕوون و بەردەوامی گەلی ئەفغانستاندا یەک دەگرێتەوە لەپێناو ئاشتیدا."
وتیشی ئەمەریکا ئامادەیە ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیباندا بکات و " هیچ شتێک نیە ڕێگە لە دانوستانەکان بگرێت، ئێستا کاتی ئاشتیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز