Accessibility links

پەمپێیۆ: ئامادەین لە هەر کاتێکدا بێت لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەین


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمیێیۆ وتی واشنتن ئامادەیە لە " هەر کاتێکدا " بێت گفتوگۆ لەگەڵ تاراندا بکات بەڵام پێویستە لەسەر ئێران ڕەفتارەکانی بگۆڕێت و فشارەکانیش بەردەوام دەبن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ئادیس بابای پایتەختی ئیثیوبیا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی " پەلەمان نیە. هەڵمەتی فشار خستنە سەر ئێران بەردەوامە. ئەوە تەنها هەڵمەتی فشاری دارایی نیە، بەڵکو گۆشەگیرکردنی ئەو وڵاتەیە لەڕێی دیبلۆماسیەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی بۆ ئیثوبیا بەنیازە سەردانی سعودیە بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG