Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: سەرۆکی کۆریای باشوور پشتیوانی لە سەپاندنی سزا نوێیەکان دەکات بەسەر پیۆنگیانگدا


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وتی سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین پشتیوانی لە بڕیارەکەی واشنتن دەکات بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا، ئەمەش لەکاتێکدا مون جەی ئین دانی بەوەدا ناوە کە فشارەکان یارمەتیدەر بوون لەوەی وا لە پیۆنگیانگ بکەن بەشدار بێت لە گفتوگۆکانی نێوان دوو کۆریاکەدا.

مایک پێنس لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور بە بۆنەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەوە کە لە پیۆنگچانگ بەڕێوە دەچێت بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک موون جەختی لە پشتیوانی بەهێزی خۆی کردۆتەوە بۆ بەردەوامبوونی فشارە توندەکانی ئێمە بە تایبەتی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا."

پێنس وتی ئەو مانۆڕە سەربازییەی کۆریای باکوور ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکیخستبوو " بەشێکی دیکەی کارە وروژێنەرەکانی بوو" هەروەها هەوڵێکی نوێی پیۆنگیانگە بۆ دەرخستنی موشەکە باڵیستییەکیەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG