Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کەرەنتین نەکراوە و ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی ئامادە دەبێت


دێڤن ئۆماڵی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وتی جێگری سەرۆک کەرەنتین نەکراوە و بەنیازە ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی ئامادە بێت، سەرەڕای ئەو هەواڵانەی گوایە مایک پێنس خۆی کەرەنتین کردووە دوای ئەوەی یەکێک لە فەرمانبەرەکانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

دێڤن ئۆماڵی لە بەیاننامەیەکدا وتی " جێگری سەرۆک بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بە ڕێنماییە تەندروستیەکانی کۆشکی سپیەوە و کەرەنتین نەکراوە."

ئەوەشی خستەڕوو " هەموو ڕۆژێک جێگری سەرۆک پشکنینی بۆ دەکرێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە، بەنیازیشە ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی ئامادە بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG