Accessibility links

1000 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا ڕزگارکران


زیاتر لە 1000کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا ڕزگارکران و گەیشتنە بەندەرێک لە دورگەی سیسیلی لە ئیتاڵیا

ڕۆژی دووشەممە کەشتیەکی دەریایی ئەڵمانیا کۆچبەرە ڕزگارکراوەکانی هێنا بۆ بەندەری کاتانیا

ئەمساڵ دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییە سەربازییەکانی ئەورپیەکانەوە یاخوود کەشتیەکانی ڕێکخراوە خێرخوازەکانەوە نزیکەی 29000 کۆچبەر کە زۆربەیان لە هەژاری هەڵهاتوون لە بیابانەکانی ئەفریقاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.

دەزگای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات هەفتەی پێشوو 31993کۆچبەر و پەنابەر لەڕێی ئاوییەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، زیاتر لە سەدا هەشتای دەگەنە ئیتاڵیا و ئەوانیتر دەچنە ئیسپانیا و یۆنان.

ئەم ڕێژەیە بەبەراورد لەگەڵ 97 ڕۆژی سەرەتای ساڵی 2016 کەمترە ، بەڵام ڕێژەی مردووان کە تۆمارکراوە بۆ هەردوو ساڵەکە لەیەکەوە نزیکە.

ژمارەی ئەو کەسانەی کۆچدەکەن وا چاوەڕوان دەکرێت زیاد بکات بەهۆی وەرزی بەهار و کەش و هەوای باشەوە.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG