Accessibility links

تیمەکانی فریاکەوتن لە یەک ڕۆژدا نزیکەی 500 کۆچبەر لە دەریادا ڕزگاردەکەن


پاسەوانانی کەنار دەریای ئیتاڵیا ڕایانگەیاند تیمەکانی فریاکەوتن ڕۆژی شەممە 484 کۆچبەریان لە دەریای سپی ناوەڕاستدا ڕزگارکردووە و لاشەی حەوت پیاویان دۆزیوەتەوە کە خنکاون لە هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا.

بەپێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەمساڵدا لە ئەفریقای باکوورەوە زیاتر لە 45000 کەس بە بەلەم گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، زیاتر لە سەدا 40 ڕێژەکە زیادی کردووە لەچاو هەمان کاتی ساڵی 2016 دا، هەروەها 1222 کەس زانراوە کە لەڕێگادا مردوون.

پاسەوانانی کەنار دەریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کۆچبەرەکان لە چوار بەلەمی لاستیکی جیا جیاوە ڕزگارکراون لەلایەن پاسەوانانی کەنار دەریای ئیتاڵی و هێزی دەریایی و تیمێکی فریاکەوتن و دوو کەشتی تایبەتەوە.

پاسەوانانی کەنار دەریا هیچ وردەکارییەکی تریان نەدا، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەڕێی دەریاوە دێنە ئیتاڵیا لە بیابانەکانی ئەفریقا و بەنگلادیشەوە دێن و پارە دەدەن بەقاچاخچییە لیبییەکان بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکەیان بۆ ڕێک بخەن.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG