Accessibility links

پێنتاگۆن لێکٶڵینەوە لە ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک ترامپ دەکات سەبارەت بە وەرگرتنی سەرمایە لە وڵاتانی دەرەوە


ئەندامانی دیموکراتەکانی ئەمەریکا وتارێکیان بڵاوکردەوە و لە وتارەکەدا هاتووە دەڵێت لێکۆڵەرەوەی گشتی وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوەیەکی کردۆتەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا مایکڵ فلینی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشووی سەرۆک ترامپ سەرمایەی وەرگرتوە لە وڵاتانی دەرەوە بەبێ ئەوەی ڕەزامەندی وەربگرێت یاخوود نا.

ئەم لێكۆڵینەوە نوێیە کێشەکانی فڵین زیاد دەکات کە گوایە سەدان هەزار دۆلاری وەرگرتووە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "RT"ەوە کە سەر بە ڕوسیایە و هەروەها سەرمایەی لە پیاوێکی کاری تورکی وەرگرتووە دوای ئەوەی وازی هێناوە لە پۆستەکەی وەکوو بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری سەربازی ئەمەریکی.

ئەندامانی باڵای کۆنگرێس لەم هەفتەیەدا وتیان مایکڵ فڵین یاسای پێشێلکردووە چونکە داوای مۆڵەتی نەکردووە بۆ وەرگرتنی 45 هەزار دۆلار بۆ گفتوگۆکردن لە ئاهەنگی ئێوارەخوانێکدا کە تەلەفیزیۆنی RT ڕووسی سازیکردبوو کە تیایدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دانیشتبوو.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG