Accessibility links

پێدەچێت بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا دوای جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا ئێم ئای 6 ئەلێکس یانگەر
بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا ئێم ئای 6 ئەلێکس یانگەر

ڕۆژنامەی The Times ی بەڕیتانی بڵاویکردەوە واپێشبینی دەکرێت دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری وڵاتەکە " ئێم ئای 6 " لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە تاوەکو سەرپەرشتی کارەکانی دەزگاکە بکات لە ماوەی دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە.

وابڕیارە بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا ئەلێکس یانگەری تەمەن 55 ساڵ لە مانگی یانزەدا خانەنشین بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێنج ساڵە لەو پۆستەدا کار دەکات. بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا بەرپرسانی بەڕیتانی دەیانەوێت ماوەکەی درێژ بکاتەوە بۆ 12 بۆ 24 مانگ دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

ئەگەر هاتوو سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی و وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت درێژکردنەوەکە پەسەند بکەن ئەوا لە ساڵەکانی شەستەکانەوە تا ئێستا دەبێتە درێژترین ماوەی خزمەتی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا. جێی ئاماژەیە هەمیشە بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا پێنج ساڵ لەو پۆستەدا خزمەت دەکات.

هەروەها بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا " ئێم ئای 5 " ڕازیبوو تاوەکو ساڵی 2020 لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە کە لە ساڵی 2013 دا ئەو پۆستەی پێدرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG