بەرپرسێکی ئاسایش وتی کاربەدەستانی مەکسیک لە شاری نۆیبۆ لاریدۆی نزیک لە سنووری ئەمەریکا 20 لاشەیان دۆزیوەتەوە کە 17 یان سوتاون.
بەرپرسەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی لە نزیک لاشەکانەوە لە شارۆچکەی میگێل ئاڵیمان لەوبەری ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا لە ویلایەتی تماولیباس لە باکووری مەکسیک پێنج ئوتومبێلی سوتاویش دۆزراونەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە باس نەکراوە.
تماولیباس بۆتە یەکێک لە ویلایەتەکانی مەکسیک کە توندوتیژییەکی زۆری تێدایە و باندەکان ڕکابەری یەکتری دەکەن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و سوود وەردەگرن لە کۆچبەران.
چەند ساڵێک لەمەوبەر بەرپرسانی مەکسیکی لە دوای جەنگی ماددە هۆشبەرەکانەوە کە نزیکەی 10 ساڵی خایاند لەنێوان سوپای مەکسیک و باندەکاندا سەدان لاشەیان لە کۆمەڵێک گۆڕدا دۆزییەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز