هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه کردووه له‌وانه‌یه ئازه‌ریه‌کانی ئێران به‌شداریه‌کی زۆر بکه‌ن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران‌دا که بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا بکرێت و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌گوترێت نیگه‌رانی دروست کردووه لای کورده‌کان به‌تایبه‌تی له‌و شار و شارۆچکانه‌ی کورد و ئازه‌ری تیادان.
دکتۆر میرۆ عه‌لیار ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ندێک نیشانه هه‌ر له ئێستاوه ده‌رکه‌وتوون که به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر ئێجگار که‌م ده‌بێت و ته‌نات ئیسڵاح ته‌ڵه‌به‌کانی حکومه‌تیش ده‌ڵێن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ناکه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر میرۆ عه‌لیار ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی‌دا هیچ مانایه‌کی دیموکراسی له خۆ ناگرێت و خه‌ڵکیش ده‌زانن له کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵبژاردن ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ژیانیاندا ناهێنێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.