Accessibility links

مێرکڵ دەڵێت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوبەشێکی زۆر گرنگی ئەڵمانیایە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوبەشێکی زۆر گرنگی ئەڵمانیایە.

مێرکڵ وتی " ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوبەشێکی گرنگە و ئێمە پشتیوانی لە ڕاسپاردەکانی دەکەین."

جێی ئاماژەیە ئەم لێدوانەی مێرکڵ لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی بڕی کە ساڵانە دەیدات بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وتی ڕێکخراوەکە بەباشی مامەڵەی لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا نەکردووە.

لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم وتی هیوادارم ئەمەریکا چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە سەبارەت بە بڕینی یارمەتییەکان بۆ ڕێکخراوەکە، وتیشی ئەم پەتا جیهانیە تا ماوەیەکی زۆر لەگەڵماندا دەمێنێتەوە و لە هەندێک وڵات هێشتا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدایە.

مێرکڵ ئەوەشی خستەڕوو " ئێمە لە قۆناغی کۆتایی پەتاکەدا نین، بەڵکو هێشتا لە سەرەتاکەیداین." ئاماژەشی بەوەدا دەبێت هاوڵاتیانی ئەڵمانیا بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ ئەم هەلومەرجەدا بژین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG