Accessibility links

مێرکڵ: یەکێتی ئەوروپا یەکگرتووە سەبارەت بە ڕوسیا بەڵام دەبێت گفتوگۆکان بەردەوام بن


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستێکی هاوبەش پێشکەش دەکات سەبارەت بە هێرشە گازییەکە بۆ سەر سیخوڕە ڕوسییەکە لە بەڕیتانیا کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستە سەر مۆسکۆ.

مێركڵ بە کەناڵی ئەی ئاڕ دی ئەڵمانی وت " بەجددی مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەنجامانەدا دەکەین کە حکومەتی بەڕیتانیا پێی گەیشتووە. وە هەڵوێستێکی هاوبەشی ئەوروپا پێشکەش دەکەین لەم بارەیەوە." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو ڕابەرانی ئەوروپا کۆدەبنەوە.

وتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێم نابێت ئێمە هەموو پەیوەندییەکان لە ئێستادا ببڕین. دەبێت بەردەوام بین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسەکاندا سەرەڕای ڕا جیاوازەکانی نێوانمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG