Accessibility links

مێرکڵ : هیوادارین بەڕیتانیا دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا هەر بە نزیکی بمێنێتەوە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەڵمانیا دەیەوێت ئەو ڕێکەوتنەی کە یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا لەسەری ڕێدەکەون سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا، بەڕیتانیا نزیکتر بکاتەوە لە یەکێتی ئەوروپا. وتیشی دەبێت لە مانگی یانزەدا بگەینە هێڵە گشتییەکانی ڕێکەوتنەکەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتییەکە.

لە لێدوانێکیدا بۆ خوێندکاران لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی هەلێک هەیە لەبەردەم بەڕیتانیادا تاوەکو پارە بدات بۆ بەردەوامبوونی لە بەشداریکردنی لە بەرنامە تاکییەکانی یەکێتی ئەوروپادا وەکو بەرنامەی ئێراسمۆس بۆ گۆڕینەوەی خوێندکاران. بەڵام وتی بابەتە هەستیارەکانی وەکو سنووری نێوان ئێرلەندا و بەڕیتانیا زۆر ئاڵۆز دەبێت.

وتی " من سوورم لەسەر ئەوەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەکی هاوڕێیانە ئەنجام بدرێت. دەمانەوێت هەتاکو بتوانین دوای جیابوونەوەکەش هەر بەنزیکی بمێنینەوە، بەو شێوەیەی کە بەڕیتانییەکان دەیانەوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG