Accessibility links

مێرکڵ : ئەوروپا دەبێت پشت بە خۆی ببەستێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەوروپا چیتر ناتوانێت بەتەواوەتی پشت بە هاوپەیمانانەکانی ببەستێت ئەوەش وەکوو ئاماژەیەک بە کۆبوونەوە قورسەکانی گروپی حەوتی بازرگانی و ناتۆ.

مێرکڵ لە میونشن وتی ئەو ڕۆژانەی کە ئەوروپا پشتی بە هاوپەیمانانەکانی دەبەست بەشێوەیەک خەریکە کۆتاییان پێدێت.

وتی " لەم ڕۆژانەی پێشوودا ئەوەم بینی.. لەبەر ئەو هۆکارەشە دەڵێم دەبێت ئێمەی ئەوروپی چارەنوسی خۆمان بەدەست خۆمانەوە بێت، بێگومان لەگەڵ هاورێیەتیمان لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیای گەورەدا و هەروەها ئەگەر گونجا بتوانین بەباشی مامەڵە لەگەڵ تەنانەت وڵاتانی تردا بکەین وەکو ڕوسیا."

وتیشی " بەڵام دەبێت بزانین لە داهاتووماندا لەپێناو چیدا شەڕ دەکەین ، بۆ چارەنووسی خۆمان وەکوو ئەوروپی."

شایەنی باسە لە میانەی کۆوبوونەوە لوتکەییە دوو ڕۆژییەکەی گروپی حەوتی بازرگانیدا سەرۆک ترامپ ڕووبەڕووی سەرۆکەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و کەنەدا و ژاپۆن بۆوە سەبارەت بە هەندێک بابەت کە بووە هۆی نائومێدبوونی سیاسەتمەدارە ئەوروپییەکان دوای ئەوەی هەندێک بابەت ووروژێنرا لەلایەن سەرۆک ترامپەوە کە پێیان وابوو ماوەیەکی دوورودرێژە ئەو بابەتانە داخراون و کۆتاییان پێ هاتووە.

بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا دانۆڵد تۆسک وتی لەم کاتەدا زیاتر گەشبینە وەک لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دوای ئەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆک ترامپدا لە برۆکسل ئەنجامدا.

هەروەها مێرکڵ سەبارەت بە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی نوێی فەڕەنسا وتی هیوای سەرکەوتن بۆ ئیمانوێل ماکرۆن دەخوازم و وتی " ئەڵمانیا هەموو کاتێک ئامادەیە یارمەتی پێشکەش بکات، ئەڵمانیا یارمەتی پێشکەش دەکات چونکە ئەڵمانیا کاتێک بەهێز دەبێت کاتێک ئەوروپایەکی بەهێز هەبێت."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG