Accessibility links

مێرکڵ: نابێت ئەڵمانیا بە تەنیا بەرپەرچی کۆچی نایاسایی بداتەوە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی زۆر گرنگە سنوورێک بۆ کۆچی نایاسایی دابنرێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئەڵمانیا بە تەنیا جووڵە بکات.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئانگێلا مێرکڵ وتی " خۆم بەتایبەتی باوەڕم وایە کۆچی نایاسایی یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان کە ڕووبەڕووی یەکێتی ئەوروپا بۆتەوە، لەبەر ئەوە پێم وانیە پێویست بێت تاکلایەنانە ڕەفتار بکەین. نابێت بە ناهەماهەنگی بجوڵێین و لەسەر حسابی لایەنی سێیەم بجوڵێین."

جێی ئاماژەیە حیزبی یەکێتی دیموکراسی مەسیحی کە مێرکڵ ڕابەرایەتی دەکات لەگەڵ هاوپەیمانەکەی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی لە باڤاریا لە ناکۆکیدان سەبارەت بە پلانی کۆچیوەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆڤەر کە سەر بە یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحییە، پلانەکەش وایە کە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدەتوانن ئەو کۆچبەرانە ڕەت بکەنەوە کە دەگەنە سنوورەکانی ئەڵمانیا سەرەڕای ئەوەی لە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپاش تۆمار کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG