Accessibility links

مێرکڵ لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ پاشای سعودیە سەرکۆنەی کوشتنی خاشقچی دەکات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگیلا مێرکڵ لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پاشای سعودیە سەلمان سەرکۆنەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمان خاشقچی کرد و بەڵێنیدا وەکو وەڵامدانەوەیەک ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر.

هەروەها وتیشی " دەبێت بەتەواوەتی ئەو ڕووداوانە ڕوون بکرێنەوە کە ڕوویانداوە."

لە بەیاننامەیەک ئۆفیسی ڕاوێژکاری ئەڵمانیادا هاتووە دەڵێت " ڕاوێژکار داوای لە ڕیاز کردووە گرەنتی ئەوە بکات کە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و ڕاستگۆیانە و باوەڕپێکراو ئەنجام بدەن. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە پێویستە سزای ئەو کەسانە بدرێت کە بەرپرسن لەم کارە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG