Accessibility links

مێرکڵ: ئەڵمانیا داوا دەکات سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕوسیا درێژ بکرێنەوە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەڵمانیا داوا دەکات سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕوسیا درێژتر بکرێتەوە چونکە مۆسکۆ بەتەواوەتی پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنی ئاشتی لە ئۆکرانیادا کە لە ساڵی 2015 لە مینسک واژۆ کرا.

مێرکڵ لە سەردانێکیدا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە پیترۆ پۆرۆشینکۆ کەوت و وتی " پابەند بوون نیە بە ڕێکەوتننامەی مینسکەوە و هیچ پێشڕەوییەکیش بەدی ناکەین و هەندێک جاریش دەگەڕێینەوە بۆ دواوە."

وتیشی " لەبەر ئەوە بەپێی ئەو ڕەوشەی ئەمڕۆ دەیبینین، ئەڵمانیا داوا دەکات لە مانگی دوانزەدا سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕوسیا درێژتر بکرێنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG