ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ کاتێک لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ روسیا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری دەست تێوەردانی ڕوسیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، مێرکڵ لە وەڵامدا وتی لەوان ناترسن و بە ڕاستییەکان وەڵامی زانیاری هەڵە دەدەنەوە.
مێرکڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی " دوودڵ نیم و لەسەر بنەمای بیروباوەڕی خۆم هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدەم." وتیشی بەشێوەیەکی وورد مامەڵە لەگەڵ هەر بارودۆخێکدا دەکەن کە پەیوەندیی بە زانیاری هەڵەوە هەبێت.
وتیشی " دەزانین تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتین، بەڵام باوەڕمان وایە هەڵبژاردنەکان بە ئاشتی بەڕێوە بچێت و هەڵوێستی جیاوازمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی بابەتێکی زۆر."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز