Accessibility links

مێرکڵ لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ پوتن پشتیوانی لە سەپاندنی سزای توندتر کرد بەسەر کۆریای باکووردا


وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا وتی ڕاوێژکار ئانگێلا مێرکڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن پشتیوانی خۆی دەربڕیوە لە سەپاندنی سزای توندتر بەسەر کۆریای باکووردا.

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا شتایڤن زایبەرت لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕێکەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور بەشێوەیەکی ئاشتیانە."

وتیشی مێرکڵ بە پوتنی وتووە حکومەتەکەی پشتیوانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات لە هەوڵەکانیاندا بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا بۆ ئەوەی سیاسەتەکەی بگۆڕێت.

زایبەرت ئاماژەشی بەوەدا مێرکڵ پێشوازی لە پێشنیارەکەی ڕوسیا کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشەکەی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG