Accessibility links

مێرکڵ : دەبێت ڕێز لە سەرۆک ترامپ بگیردرێت


ڕاویژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی دەبێت ڕێزی تەواو لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بگیردرێت چونکە ئەو سەرۆکی ئەمەریکایە سەرەڕای ئەوەی سەبارەت بە هەندێک بابەت لەگەڵ سەرۆک ترامپدا یەک ناگرنەوە.

مێرکڵ جەختی لە بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئەمەریکا کردەوە تەنانەت کاتێک کە باسی ڕا جیاوازەکانی ئەو و سەرۆک ترامپی کرد لە هەندێک سیاسەتی وڵاتەکانیاندا.

مێرکڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاندلسبلات وتی " بۆ نمونە سەرۆکی ئەمەریکا، چەندێک ڕامان جیاواز بێت من دەزانم کە ئەو لە هەڵبژاردنە قورسەکاندا براوە بوو. لەسەر سینییەکی زیو بردنەوەکەی پێ نەدراوە."

وتیشی " لەکۆتاییدا ئەو لە هەڵبژاردنەکاندا بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو، ئەوەش مانای ئەوەیە ئەو سەرۆکێکێکی هەڵبژێردراوە بەشێوەیەکی دیموکراسی و دەبێت ئەم کەسە ڕێزی لێبگیردرێت سەرەڕای ئەوەی تێبینیم هەیە لەسەر ڕاکانی."

ڕکابەرەکەی میرکڵمارتن شۆڵتزهەڵبژێردراوی حیزبی دیموکراتی هاوبەش زۆرترین ڕەخنەی هەیە لەسەر ترامپ و ئانگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و وتی " ئەم پیاوە بەرپرس نیە لە کۆشکی سپی."

مێرکڵ پێش ئەوەی پۆستەکەی وەربگرێت لە ساڵی 2005 دا زۆربەی پشووەکانی لە ئەمەریکا بەسەر دەبرد و وتی بیری ئەو کاتانە دەکات و دەیەوێت ئێستاش لەوێ پشووەکانی بەسەر بەرێت.

مێرکڵ وتی " ئێستا وەکوو ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ناتوانم لە سان دیێگۆ پشووەکەم بەسەربەرم چونکە جیاوازی کات زۆر زۆرە، زۆر بیری ئەوە دەکەم، بەڵام کارکردن وەکوو ڕاوێژکار زۆر سەرسوڕهێنەرە بەشێوەیەک کە دەتوانم واز لەو پشووانە بهێنم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG