Accessibility links

مێرکڵ : پێویستە سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا بسەپێنرێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر دەکەن بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەیەوە و ئەوەش زۆر پێویستە.

مێرکڵ بە ئەنجومەنی نوێنەران " بۆندستاج"ی ڕاگەیاند کە تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکانە.

وتیشی " بە ڕوون و ئاشکرا و بەناوی حکومەتەوە دەڵێم ... بێجگە لە چارەسەری سیاسیی هیچ چارەسەرێکی دیکە نابێت هەبێت."

هەروەها سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بە پێچەوانەی مێرکڵەوە وتی توندکردنەوەی سزاکانی سەر کۆریای باکوور بێ مانایە و هیچ شتێک لە سەرکردایەتی پیۆنگیانگ ناگۆڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG