Accessibility links

هاوپەیمانێکی مێرکڵ داوای پەیوەندییەکی باشتر دەکات لەنێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیادا


هاوپەیمانێکی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی پێویستە ئەڵمانیا و فەڕەنسا ناکۆکییەکانیان لە گڵ بنێن و پەیڕەویی هاوبەشییەکی بونیادنەرانە بکەن و پێشنیاری بیرۆکەی واقعی بکەن، ئەمەش دوای ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر هاوپەیمانێتی ناتۆ.

دوای ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکایەتی فەڕەنسای گرتە دەست، پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە دوو وڵاتی سەرەکین لە یەکێتی ئەوروپادا ئاڵۆزی تێکەوت، ئەمەش بەهۆی بەریەککەوتنی پێشنیارەکانی ماکرۆن بۆ پلانی چاکسازی لە یەکێتی ئەوروپا و هەڵوێستی مێرکڵ لەو بارەیەوە.

زۆرێک لە سیاسەتمەداران دەڵێن ئەم جۆرە پەیوەندییەی نێوان بەرلین و پاریس، یەکێتی ئەوروپا دەبەستێتەوە بەتایبەتی لەکاتێکدا کە یەکێتیەکە پێویستی بەوەیە وەکو یەک بەرەی یەکگرتووە دەربکەوێت لەبەردەم زلهێزانی جیهاندا لەوانەش ئەمەریکا و چین.

نۆربەرت ڕۆیتگینی ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحیی پارێزگاران و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان کە هاوپەیمانی مێرکڵە و لە هەمان پارتدان وتی لە هەڵوێستەکانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ تێدەگات.

وتیشی " بەڵام هەموو ئەمانە یارمەتیدەر نین. دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا بگەڕێندرێتەوە بۆ ئاڕاستە ئەرێنییەکەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG