Accessibility links

مێرکڵ: پێویستە هەموو ڕێگاکان بەکاربهێنین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی وتوێژەکانی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەمیانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوتدا بووە و دەبێت هەموو هەلەکان بقۆزینەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.

مێرکڵ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەبێت ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان. ئەگەر وانەبێت ئەوا دەبێت لەوە بترسین ئێران بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا زیاتر کەم بکاتەوە، تەنانەت لەوە زیاتر کە لە مانگی نۆدا کردی."

وتیشی ئاگاداری ئەوە بووە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف گەیشتۆتە بیاغیتس پێش ماوەیەکی کەم لە گەیشتنەکەی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG