Accessibility links

مێرکڵ: هەتاکو دۆسیەی کوشتنی خاشقچی ڕوون نەبێتەوە چەک نانێرین بۆ سعودیە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کارێکی دڕاندانەیە، وتیشی هەناردەی چەکی ئەڵمانی بۆ سعودیە ڕادەگیرێت هەتا ئەو کاتەی وردەکاری ئەو ڕووداوە ڕوون دەبێتەوە.

مێرکڵ لە میانەی گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە شارۆچکەی ئۆرتێنبێرگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری فرانکفۆرت سەرکۆنەی کوشتنی خاشقچی کرد و وتی " کوشتنی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ کارێکی دڕندانەیە."

وتی " پێویستە بەتەواوەتی ئەوەی ڕوویداوە ڕوون ببێتەوە. ئەگەر ڕووداوەکە ڕوون نەبێتەوە ئەوا چەک نانێرین بۆ سعودیە. لەوە دڵنیاتان دەکەمەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG