Accessibility links

مێرکڵ بڕیاریداوە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا لە کارەکەی دووربخاتەوە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕۆژنامەی دی فێڵتی ئەڵمانی لە سەرچاوەیەکی حیزبی فەرمانڕەوای ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ بڕیاریداوە سەرۆکی هەواڵگری ناوخۆ لەکارەکەی دووربخاتەوە بەهۆی ئەوەوە کە دەست وەردەداتە کاری ڕۆژانەی سیاسییەوە.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا هانس جیۆرج ماسن ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە دوای ئەوەی گومانی لە ڕاستی گرتە ڤیدیۆیەک کرد کە تیایدا خۆپیشاندەرە توندڕەوەکانی یەمەن شوێن کۆچبەرەکان دەکەون دوای ئەوەی بە چەقۆ پیاوێکی ئەڵمانی دەکوژن.

حیزبی دیموکراتی هاوبەش کە حیزبێکی کەمینەیە لە حیزبی هاوبەشی فەرمانڕەوادا دەیەوێت وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیان هۆرست زیهۆڤەر ماسن لەکارەکەی دووربخاتەوە بەهۆی لێدوانەکانییەوە بەڵام تا ئێستا ڕەتی دەکاتەوە ئەو کارە بکات. وابڕیارە حیزبی فەرمانڕەوا ڕۆژی سێشەممە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی ماسن کۆببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG