Accessibility links

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەڵێنی زیادکردنی تێچووی سەربازیی دەدات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین بەڵێنیاندا بە بەردەوامیدان بە زیادکردنی تێچووی بەرگری دوای چەند ساڵێک لە کەمکردنەوەی ئەو تێچووە و کەمکردنەوەی تواناکانی سوپا.

مێرکڵ بە یاسادانەرانی ئەڵمانی ڕاگەیاند کە پێشوازیی لە زیادکردنەکان دەکات لە تێچووی سەربازییدا بەڵام وتیشی بێگومان ئەوە تەواو نیە ئەگەر بەراورد نەکرێت لەگەڵ ڕێژەی ئەو تێچووانەی کە وڵاتانی دیکە لە ناوخۆدا سەرفی دەکەن لە بەرگری وڵاتەکانیاندا.

مێرکڵ وتی " زۆر گەمژانە دەبێت ئەگەر ئامادە نەبین بەرگری لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بکەین."

ڤۆن دەیر لین بە یاسادانەرانی وت ئەڵمانیا لە ساڵی 2019 دا تێچووی سەربازیی زیاد دەکات بە بڕی چوار ملیار یۆرۆ بۆ ئەوەی بگاتە 42 ملیار یۆرۆ.

وتیشی تاوەکو ساڵی 2024، تێچووی سەربازیی ئەڵمانیا دەگاتە لە سەدا 80 .

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG