Accessibility links

حیزبەکەی مێرکڵ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخات


حیزبەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ کە پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو ئارەزووی ئەوە ناکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەشداری بکات، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی بۆ حیزبەکە بۆ تاوەکو ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دواخست، ئەوەش بەهۆی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

سکرتێری گشتی حیزبەکە پۆڵ زیمیاک لە تویتێکدا وتی هەر سێ کاندیدەکەی سەرۆکایەتی حیزبی پارێزگارانی مەسیحی ڕێکەوتوون لەسەر دواخستنی کاتی دەنگدانەکە.

یەکێک لەو سێ کاندیدە شوێنی ئانگریت کرامپ کارینپاوەر دەگرێتەوە کە وەکو جێگرەوەی مێرکڵ سەیر کراوە بەڵام لە مانگی دوودا بەهۆی لاوازی دەسەڵاتیەوە بەسەر حیزبەکەیدا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

ئەندامانی حیزبەکە دەبێت لە نێوان ئەو سێ کاندیدەدا یەکێکیان هەڵبژێرن، ئەوانیش ئارمین لاشیت کە سەرۆکایەتی کەرتی باکووری ڕاین ڤیستیڤالیا دەکات، هەروەها فریدریک مێرتسی لیبڕاڵ کە بە ڕکابەرێکی مێژوویی مێرکڵ دادەنرێت، دوایین کاندید نۆربەرت ڕۆتگینە کە شارەزایە لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا.

واپێدەچێت براوەیان ببێتە کاندیدی حیزبەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە لە مانگی نۆی ساڵی 2021 دا بەڕێوەدەچێت و مێرکڵ دوای 16 ساڵ لە پۆستەکەی وەکو ڕاوێژکار واز لە کارەکەی دەهێنێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG