Accessibility links

مێرکڵ: هێشتا ئەوروپا بڕیاری نەداوە چۆن وەڵامی ئێران بداتەوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی هێشتا ئەوروپا بڕیاری نەداوە چۆن وەڵامی بڕیارەکەی ئێران بداتەوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە ئەمەش پێشێلکردنی ئەو کۆتوبەندانەی کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە سەپێندراوە بەسەر تاراندا. وتیشی هەر هەنگاوێک کە ئێران دەینێت شتەکان قورستر دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە ئێران ڕایگەیاند پیتاندنی یۆرانیۆمی لە کارخانەی ناوەکیی فۆردۆ دەستپێکردۆتەوە و بەمەش بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا کەمتر کردەوە.

ئانگێلا مێرکڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ لە بەرلین وتی " هێشتا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە. بەڵام لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا کە ئێران دەینێت بێگومان ڕەوشەکە قورستر دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG