Accessibility links

مێرکڵ داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات ئامادە بێت بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەڕیتانیادا، بەڵام یەکێتی ئەوروپا دەبێت ئامادە بێت بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن.

لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیابۆوە و لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردنی جیابوونەوەکەدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوون بە هیچ ڕێکەوتنێک.

مێرکڵ بە پەرلەمانی ئەوروپای وت " پێشڕەوییەکان لە دانوستانەکاندا تاوەکو ئێستا سنووردار بووە."

وتیشی " لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕێکەوتووین لەسەر خێراکردنی ئاڕاستەی دانوستانەکان، بەردەوام دەبم لە هەوڵەکان لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی باش، بەڵام دەبێت ئامادەش بین بۆ ئەو سیناریۆیەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێكەوتن جیاببێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG