Accessibility links

مێرکڵ: هێشتا کات ماوە بۆ دۆزینەوە چارەسەرێک بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لە ژاپۆن وتی هێشتا کات ماوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو پەرلەمانی بەڕیتانیا پلانەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەت کردەوە، ئێستا هەوڵ دەدات یەکێتی ئەوروپا ڕازی بکات گۆڕانکاری بکەن لە ڕێکەوتنەکەدا پێش کاتی جیابوونەوەکە کە دەکاتە 29 ی مانگی سێ.

مێرکڵ لە کۆڕبەندی ئابووریدا لە تۆکیۆ وتی " لەڕووی سیاسییەوە هێشتا کات ماوە."

وتیشی " دەبێت سوود لەوە وەربگیردرێت، لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە سوود لەوە وەربگیردرێت. بەڵام لەپێناو ئەوەدا زۆر گرنگە بزانرێت بەڕیتانیا بەدیاریکراوی چی پێشبینی دەکات لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا."

مێرکڵ وتی کێشە تایبەتییەکە سنووری ئێرلەندایە و ڕێکەوتنە لەسەر چۆنێتی ڕێکخستنی.

وتیشی " دەکرێت چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە. بەڵام ئەوە بەندە بەو جۆرە ڕێکەوتنە بازرگانییەوە کە لەنێوانماندا دایدەڕێژین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG