Accessibility links

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوای پێکهێنانی سوپای یەکێتی ئەوروپا دەکات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ داوای پێکهێنانی سوپایەکی تەواوی یەکێتی ئەوروپای کرد و ئاماژەی بە جەنگی جیهانی و ئەو دابەشکارییانە کرد کە بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ.

مێرکڵ لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی " دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین و ڕۆژێک لە ڕۆژان سوپایەکی ڕاستەقینەی ئەوروپا دروست بکەین."

پێش مێرکڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای پێکهێنانی سوپایەکی یەکێتی ئەوروپا کردبوو کە ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ.

سەرەڕای ئەوەی ئەم داوایە پەیڕەوێکی گشتیە لە بیرکردنەوەکانی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپادا، بەڵام هەندێک لایەن لە یەکێتییەکە و دەرەوەی یەکێتییەکەشدا ڕازی نین بەو بیرۆکەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG