Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمەریکی ڕازی نابێت ئەمەریکا تەقەمەنی بە سعودیە و ئیماڕات بفرۆشێت


سیناتۆر بۆب مێنیندێز

سیناتۆرێکی باڵای دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا وتی ناکرێت لە ئێستادا پشتیوانی لە پلانەکەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بکەین بۆ فرۆشتنی تەقەمەنی بە سعودیە و ئیماڕات بەهۆی جەنگی یەمەنەوە، ئەوەش بڕیارێکە کە لەوانەیە بەربەست بخاتە بەردەم گرێبەستی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە.

سیناتۆر بۆب مێنیندێز لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا نەیتوانیوە شیکردنەوە بۆ ئەو تەقەمەنییانە بکات کە دەفرۆشرێت بەو دوو وڵاتە کە لەوانەیە لە یەمەن بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاربهێنرێن.

ئەم هەڵوێستەی مێنیندێزیش لەوانەیە ببێتە هۆی شکستهێنانی گرێبەستەکەی ڕیثیۆن، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئەو جۆرە تەقەمەنییانەیە لە ئەمەریکا.

مێنیندێز لە پەیامێکدا وتی " بەبیرتان دێنمەوە گەلی ئەمەریکا مافی خۆیەتی سووربێت لەسەر ئەوەی ئەو گرێبەستی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنییانەی کە ئەمەریکا دەیکات لەگەڵ حکومەتە بیاننیەکاندا لەگەڵ بەهاکانی ئەمەریکا و ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتیمانیدا یەک بگرنەوە."

لە پەیامێکیدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ و وەزیری بەرگری جەیمس ماتیس، مێنیندێز وتی " کۆنگرێس وەکو نوێنەری ڕاستەوخۆی گەلی ئەمەریکا ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئەم جۆرە فرۆشتنانە بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG